ناوی پێغەمبەر برایم
از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
1 دقیقه
1223 مشاهده
ناوی پێغەمبەر برایم گەر وەبەر هۆشی بدەی
کوردییە خۆش دیارە، کورد بووە لێی تێ ئەگەی
ناوی بابی ئاگرە، عارەب بەوی ئازەر دەڵێن
سارەیە خێزانی ناوی وێنەیی کوردی سبەی
ناوی ئامۆزاشی لووتە، پێغەمەر بوو وەک ئەوی
کەوتە خێڵی سامییان ناویان وەکو وان بوو نەوەی
چاخی تەنگانە پیاوی فورسی کۆن وایان دەگوت
خوایی ئیبراهیم ئەلەم تەنگاوە ڕزگارم بکەی
پێغەمەریان بوو، ئیمانیان پێی هەبوو، لەو قەومە بوو
پیاوی گەل بێ شەرع ئەڵێ پێغەمبەر و گەورە و سەرەی
باوەڕت بێ خێڵی عەدنانی، کە کوردن خزمی تۆن
حیکمەتی عامی پەیامبەربوونی ئەحمەد تێ ئەگەی
فورسی کۆنە عارەبی، ئیسماعیلی پشت و ڕەگی
بوو بە موستەعریب، کە تێکەڵ بوو لەگەڵ جورهوم جەلەی
چونکە تاریخی زلی فەندادی کوردانیان نەهێشت
بۆیە پیاوی گەل نەزانە دەوری کۆن و دەبدەبەی
ڕۆڵە وەستاتە ئەسیریتخلص دین و تەئریخت لەوی
فێرببی باوەڕبکە ڕێگا بەهیوای خۆت ئەگەی