چوونە مەڵاس
از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
2 دقیقه
800 مشاهده
تووشی دەردێکم لە هیچ دەرمانگە دەرمانی نییە
دڵ پەرۆشێکی هەیە، ئارام و وێستانی نییە
گورگە بۆز و، گورگەشین و، گورگە ڕەش چوونە مەڵاس
مێگەلی کوردی لە شیوو هەردەیە، شوانی نییە
نەونەمامی باغی خۆشیی نیشتمانم هاتە بەر
باغەوان و پاسەوان و ئاو و کێڵانی نییە
قەیرەیی گەل نووستووە، بێهۆشە وەک وافوورکێش
یا نەخۆ وەک مردووە، جوولان و هەڵسانی نییە
لاوی من بیستوومە وا تازە فریبت خواردووە
هۆ، نەکەی ئیشی وەها، جلشۆڕە، پەیمانی نییە
کابرای جلشۆڕ لە بۆ توو ڕێک ئەخا سەد حیزە فێڵ
تۆ کە بینینت نییە، ئەو هۆشی پیاوانی نییە
وا لە دڵمایە لەسەر تەپڵی سەرت دەم مێکوتێ
لەو دەمە گیانت دەرێ، بەو خوایە هاوشانی نییە
خۆم دەڵێم هەڵدەم لە هەڵدێرێکەوە بشکێ ملم
وا نەبێ کەللەم لە خۆداری تۆ وەرسانی نییە
بچمە ژووری توونەیی سەر شۆرکی، ببمە زوخاڵ
بینێژن زانا بڵێ، هیچ کەڵکی شۆرانی نییە
خۆم دەڵێم هەڵدەم بۆ دەریایێکی، یازێیەکی قووڵ
دابخنکێم، وا نەبێ ئەم ڕەنجە پایانی نییە
با لەسەر جەرگ و دڵی خۆم دەم بەتوندی خەنجەرێ
تازووە گیانم دەرێ، ئەم مانە هیچ مانی نییە(
بۆیە تێبینی ئەکەم خۆم چۆن لە ناو دەم چاترە
یەک لە ساوە و لاو و قەیرە و پیری جوولانی نییە
هەر دەبێ بمری لە داخی نیشتمان و گەل، ئەتۆ
تووشی دەردێکی ئەسیریتخلص چار و دەرمانی نییە