مەلیک غازی

از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
 2 دقیقه  1175 مشاهده
بەختت درەوشا وەکو ڕۆژ بوو بەعەیان سەوداکە
بەنەوازش لە بەڵات حاصڵی بوو هیواکە
چوومە خزمەت مەلیکی تەبع بڵند وەک پایەی
گەر لە ئەخلاقی بپرسن، نەبوو بێجگە چاکە
ئەمەی ئەم شارە، کە شادە بەقودوومی تاکە
نەسەبی دیارە وەکو ڕۆژە لە نوتفەیی پاکە
بەستایش بەسوپاسی لایقە دیوان بنووسم
بۆ ئەو ئەعلا نەسەبەی فیکر و ڕەئی ڕووناکە
هەر کە دانیشتە حوکم تاڵعی میللەت گیرسا
ئەلوەداعێ لە پەرێشانی ئەکا گەل هاکە
هەرە دیاریتری ئەولادی کەسێکی وایە
خوا کە فەرموویەتی دەرحەقی ئەوی لەولاکە
خۆشەویستی سەبەبی ڕەحمەتی یەزدانە کەسێ
بوغزیکا، خوا غەزەبی لێدەگرێ بڕواکە
هەر چەنێ کردە وو ئەخلاقی جوانی بێژن
باوەڕی پێ بکە ڕاستە لە جەوابی ئاکە
دەوری کۆن بێنە خەیاڵ، حاڵی چلۆن بوو میللەت
سەیری ئاسایشی ئەمڕۆ بکە زۆر باڵاکە
خۆشەویستیی مەلیکی موشەفیق بێ هەرکە گەلێ
ترسی دەورودەری نابێ هەموو کاری چاکە
هەر کە مەڕ لالەوەڕێکا، لە شوانی گومبێ
بێ شکە ئەو مەڕە بۆ گورگ و چەقەڵ خۆراکە
کە ڕەعییە بووە لەشکر لە حەوالیی سەردار
بەهەموو جۆرێ لە چاودێریی قسووری ناکە
ساڵەوەختێ لەمەوبەر ئاگرەکەی ئاسووری
کە گڕا، چۆنی کوژان ئەم مەلیکی بێ باکە
وردی دواڕۆژەوە بە، میللەتی کورد تێفکرە
لەچیا چاکە و کەڵکت بێ، مەوەستە واکە
موخڵیسی ڕاستیی مەلیک غازیشخصیی نەوجاهت بە
لەشکری مونتەزەمی ئەوبە لە ژێر ئاڵاکە
ئاشکرا بێژە ئەسیریتخلص لە جەلالا دەبژی
بەمەلیک غازی لەناو گشت مەلیکانا تاکە