نیشتمانت وەک بەهەشتە

از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
 1 دقیقه  1051 مشاهده
ڕۆڵە کۆشش کە بجووڵێ ڕۆژ و شەو
با نەمێنێ ڕاحەتی و خۆراک و خەو
ڕۆژی پێویست خۆت بکە قوربانی گەل
گەر لە کۆمەڵ کەوتە بەر تۆ ڕیز و دەو
پف لە کوورەی سینەیی لاوت بکە
ڕۆژهەڵاتی گەل بڵێ گۆرانی ئەو
لەم هەوارگەی باو و باپیرت مەڕۆ
دابمەزرێ وەک چیا، زۆر تاڵە ڕەو
بیری هەر چیت بوو لە دڵ بیشارەوە
بێ بەر و بێ جێیە دەنگ و قاوەقەو
هەرچی کاری ئاشکارە لێی بدوێ
ڕۆڵە پێک نایێت و بەرخۆر نابی لەو
نیشتمانت وەک بەهەشتە چیمەنی
تیا دەخوێنێ پۆڕ و بولبول، قومری، کەو
دانەوێڵەی چارەوات و خۆت ئەدا
گەندوم و نیسک و برنج و نۆک و جەو
ئامەدی زۆرە و بەهاتە جێیی تۆ
باویە ڕاو، شامپانیامکان ناگا بەئەو
ئەی ئەسیریتخلص کوشتەی خاکی پاکتی
هەر بڵێ تا دەتکەنە قوربانی ئەو