تەشەککورنامە

تەشەککورنامە بۆ مەبعووسە موحتەرەمەکانمان جەنابی سمایل بەگ، جەمال بابان، ساڵح بەگ، حازم بەگ، سەیفوڵڵا بەگ و محەمەد بەگی جاف، پیاوە بەغیرەت و حەمییەتمەندەکانمان
از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
 1 دقیقه  592 مشاهده
شەش مەردی نیشتمانی لە شەش گۆشەیی وەتەن
ئێشک گرن بەگیان و بەدڵ هەوڵ و ڕەنج ئەدەن
بۆ سەرفرازی وو دواڕۆژی ڕوونی گەل
کۆشش ئەکەن بەپەلەو نووسین چۆن و چەن
ژینی ئەمانە لە خوایی گەورە خوازمە
دووربن لە حیزە فێڵی بەدخواهو باو و بەن
سەر دەستەیە سماییلی سۆرانشخص، جەمال بەبانشخص
نەوزادی پژدەرە ساڵح بەگی جەوەنشخص
حازمشخص کە ناوی حازمە، کردەیشی حەزمییە
سەیفی خودایە کەللەی پڕ هۆش و عیلم و فەن
بێتو کەسێ بڵێ چلۆنە حەمەد بەگشخص دەڵێم:
سەرداری جافە نایەوێ گوفتار و ناوونیشەن
پێشکەش ئەکەم سوپاسی گەلی کورد و خۆم
بۆ پێشڕەوانی، بۆ هیوا کە ڕێ ئەبەن
گیانی ئەبەخشێ کورد لە ڕێی ئەم کەسانەدا
چاوەنۆڕیانە بڵێن چی وەها ئەکەن
ناوونیشانیان دەمێنێ ئەسیریتخلص هەتا وەکو
ڕۆژێ جیهان بمێنێ، تۆ پیاوی لە ڕووی وەتەن