ئەی دۆتەی شۆخی وەتەن
از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
1 دقیقه
869 مشاهده
ئەی دۆتەیی شۆخی وەتەن، دڵخواهی ڕەنگ و ڕوویی تووم
ڕۆحی ڕەوانم بمرمیش ئیللا لە باوەشت دەنووم
دەستی لەملتایا ڕەقیب، چۆن بوو وەها بۆی بووی فریب
فەوتام لە داخی تۆ عەجیب، زەققووم ئەنۆشم زەهر ئەجووم
شەو تا بەیانی نانووم، دولبەر برینداری تووم
لە کردەوە و کارم بووم، ئەم بیرە چبکەم بۆتە خووم
ئەو وەختە عیشقت کەوتە سەر، لە جێ وو ڕێم بووم دەربەدەر
ئەی نیشتمانی خۆشەویست بۆ تۆ ئەوا ئاوارە بووم
گیان لە باوەشت دەر ئەچێ، بۆ چیمەنی فیردەوس ئەچێ
ڕەنجت لەبیرم دەرئەچێ، گەرمە بۆ ئەوسا ئارەزووم
دولبەر بەعەشقت دەمکوژی، پاش مردنیشم دەمگوشی
دەستت لە ملما دەممژی، ڕەحمەت دەنێرن گەل لە دووم
وا خۆشەویستیت بوو بەغەم، جەرگ ئاگر و چاو پڕ لەنەم
بیرت لەسەر هیچ نابێ کەم، لاوازە گیانم زەردە ڕووم
بۆ تۆ ئەوا ڕیسوا بووم، تاکم لە عالەم جیا بووم
دێوانە وو شەیدا بووم، دنیایی پڕ کرد هایو هووم
بۆ تۆ ئەسیریتخلص بوو بەپەن، دایم بەبەد ناوی ئەبەن
ئەی دۆتەیی شۆخی وەتەن، دڵخواهی ڕەنگ و ڕوویی تووم