غیرەتی میللەت

از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
 1 دقیقه  665 مشاهده
غیرەتی میللەت کەی ئەبێ بێتە جۆش
گەورە و ساوەی دڵی بێتە خرۆش
توند بێ لەکارا، دەست و بردی ببێ
زیرەک و وریا، بەدڵ و چاو و گۆش
بیری بڵند، زانەری عیلمی جیهان
مێشکی پڕ بێ لە تێبینین و هۆش
کارگەر و کۆشش بێ ڕۆژ و شەو
گورج، بزێو و فەنن و حیکمەت فرۆش
هێدی وو هۆشیبێ لە تەنگانەدا
هەرچی بەڵایێ بێ، نەکا بۆی پەرۆش
لاوی عەزیزم وەکو کوردی شیمال
گیان بدە بۆ گەل و کۆمەڵ ئەتۆش
بەسیە ئەسیریتخلص چ دەڵێی بێ خەبەر
غیرەتی میللەت ئەوە هاتۆتە جۆش