کۆیی گەلان (عصبة الامم)
از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
4 دقیقه
989 مشاهده
١
هۆ مرۆ وا تێ مەگە بوویتە بڵند
وەکو ئەوسا کە پەیابوویتە نەوی
هەر چەنێ کار و بەرەت ڕێکە وو توند
کە لە ئەشکەوتا چلۆن بووی هەر ئەوی
بەچ تەرزێ کەتۆ دەرکەوتی لە هیند
لەوە بەرزترنیی لە یورپ بەشکە نەوی
٢
پتری ئێستا لە ئەوسای خونخوار
چاتریش هەڵمەت ئەبەی بۆ کەلەپوور
تۆ کە بەدخواهی و پەرستی وو دڵدار
پەلەوەر هۆشی فرشتەی لەتۆ دوور
هەنێ دڕندە وو هەندێ بووە بار
کەی ئەبێ بەرزەوە بی، کەی ببی دوور
٣
کەسی کێوی کەس ئەخۆن، یێک یێک ئەخۆن
چەن هەزارێ، کە بەجارێ ئەکوژن
گەلی سەرکەوتوو چ بوو گۆشتی نەخۆن
زێ بەخوێن ڕاهی ئەکەن وای ئەمژن
کەسی کوژرا و چییە بیخۆن و نەیخۆن
کێوی بۆ گۆشتییە، ئەمان کەڵک ئەمژن
٤
ڕەخنەمان لێ دەگرن بۆ ئایین
دەوری باڵایی کەسە و سەربەستی
دەست و پا بەستەیی دینی دوایین
دینی ئەسەل خواری وو لاری وو سستی
کەچی خۆیان سەد هەزار لەوما چین
ڕەنج ئەدەن گەنجیش ئەدەن بۆ ڕەهی دین پەیوەستی
٥
باب دیاری نەبوو، گەورە بوو داک
هەڵدەهاتن لەیێک هەر وەک پەلەوەر
کێوی بوون خواردەمەنیشی گیاو و لاک
پیاوی گەورەی گەلێ زانا و بەهونەر
دەڵێن ئێستا کە وەها بین بێ باک
لە بەرایی کەس و نواییێکە خوویی بێ فەڕ
٦
پەردەیی ئایینڕەوشت، ڕووکەشی خوو
یانەخۆ کەسێ جڵەوی لانادا
ئارەزوو هات، ئەدڕێ پەردەیی ڕوو
سەیرکە ڕووسی چۆنی شەرم بەر با دا
کوانێ کەسێ بەرز و بڵند و چا بوو
هەر لە چەن ڕۆژێ بەچەشنێ با ئەدا
٧
ئەوەنە ڕاستە بڵێم بۆ بەرزی
کردە ئێستاکە بەپێی دەستوورە
خوویێکە کردە ئەگۆڕێ تەرزی
سەرەتای بەرزی لە سوزە و (ئوورە)
تێپەڕی زوو ئەلەمانە وەرزی
وا لە خۆرئاوا ئەمیستا نوورە
٨
سەیر بکە گوفتی لەڕێ کۆیی گەلان
کە لە گوفتارا سەر ئەفرازی عێراق
دەوڵەتی شاری هەرە پێشی جیهان
کە عێراق بوو لەفەن و کردەیی تاق
کلد و ئاسوور بوو لەوێ دەوڵەت ئەوان
کەسێ باوەڕ بەمەکا، کەمترە هۆشی لە شولاق
٩
سۆمەراعلامی و کوساعلامی وو ئیلاماعلام بۆ ناڵێن؟
کە لە پێشی بابلاعلام و ئاسووراعلام ئەلەوێ
بوون لە زانستی وەکو هێز و هەوێن
سەرەتای ڕشتەیی زانین ئەبەوێ
گەییوە تازە، خۆیان باشی دەڵێن
لە وێرانانەیی (سوز) کۆمەڵی کۆڵین ئەلەوێ
١٠
دە هەزار ساڵ لەمە پێش کێڵانمان
شەش هەزار ساڵ لەمە پێش زانستی
کار و کردەی ڕێکیی شارانمان
ڕاستی زک دڕی سۆز دەرخستی
سۆز عێراق بوو نشتەکەی کوردی خۆمان
بۆچ بەدوومانا ئەخەن، گەوج و نەزان و سستی
١١
ئەوروپایی و ئەمەریکایی گشت
گەلی ئاریناعلام و لە میدیااعلام ڕۆیین
لەگەڵ ئێمە لە ڕەگێک و یەک پشت
خۆ لە کلداناعلام و ئاسووریاعلام جیایین
لە زووان و خوو کردار و ڕەوشت
وەلێ هەردوو یەکین ئیمڕۆ لە پەرستی ئایین
١٢
تێبگە خوویی مرۆ ژوور نەبووە
دین لە پیاو کۆیی گەلان وەک دەس و پا
کارییە هێندە هەتا ڕۆحی چووە
ناوی مێژووی کابراکان چۆن ئەبا
دەیدەی مێژووی کورد وەک نەبووە
دەنگی لێ ناکەن و، ناومان ئەلەوێنانە کپا
١٣
ئەوی وا باسی ئەکەن لاپوورە
لەبیابانەوە هات دامەزرا
دووەمین نیشتەیی شاری ئوورە
گرتیان و بووە دیل، دوایی برا
گفتوگۆ بۆ لەو ئەکەن بەم جوورە
گفتوگۆی مێژوویی کورد بۆ نەکرا
١٤
ئەمە بێ کردە وو کاری عوسبە
نەختێ بیری لێ بکە و وسکت بە
هۆ ئەسیریتخلص تێبگە و وسکت بە
-----------متن نامشخص