هەنگاوێک

از کتاب:
دیوانی محەمەد ساڵح دیلان
اثر:
محمدصالح دیلان (1927-1990)
 1 دقیقه  850 مشاهده
لە شاخێکا.. دەروون و دڵکوێران
لە خرسانا یەک و دوو هەڵئەدێران
بەرەو پێدەشت ئەڕۆیی بێ سەر و شوێن
لە وەردێکا هورمژی تیژی گوللە
گەرای مەرگی ئەنا وەک پۆلی کوللە
لە شارێکا کە گیان باسی نەما بوو
سەمای لاشە لە جێگای سینەما بوو