لەدایکبوونی خۆرەتاو ژانگرتنی بەردەوامی ئاسمان و خاکی پێویستە
بۆ حەقیقی
از کتاب:
قەڵای ڕاز
اثر:
ژیلا حسینی (1964-1996)
2 دقیقه
975 مشاهده
بەیانی پێش لە خۆرهەڵات
ئەم چۆمێکی بێئارامە و شەپۆل ئەدات
چی گزنگ دێنە جێژوان و
نێو باوەشی فراوانی، لوولیان ئەدات
تووڕە... تووڕە خۆی بە سنگی
شاخ و بەردی ئەو کەنارانەدا ئەدات
کە خۆر هەڵدێ،
نازدارێکی باڵابەرزە
دڵدارێکی ڕاستەقینەی کانی و کەو و ڕۆژ و جوانی
شەیدا.... شەیدا
دەستی گەرمی خۆر ئەگوشێ و
ئارام.... ئارام، خۆی ئەداتە بەر بارانی
نەوازشت و مێهرەبانی
بۆ نیمەڕۆ پڕ لە شیلە
بۆن و بەرامەی ئەو ناوەی داگرتووە
بە چڵێکی زۆر بەرزەوە هەڵواسراوە و
چاوەڕێیە.
ئێوارانە
دەروێشێکە حاڵ لێ هاتوو
بە بەرچاوی پیرێکی نێوچاو ڕوونەوە سەما ئەکات
لەگەڵ هەر جەزبە و زیکرێکا
بارانی تیشک و ڕووناکی ئەبارێنێ و
شەویش دادێت
«شەونم»ێکە بەسەر کوڵمەی گوڵەباخیی شیرازەوە
نازدار.... بۆنخۆش
پەڵەیەکە تووڕە و شەیدا
شوێنی مەردان لەسەر سنگی
چەم و کەنار، دار و ڕووبار
دیاری ئەکات....
گۆرانییەکی تازەیە و
بەسەر لێوی تازیەباری ئاربەباوە
باڵا ئەکات
تۆی نەورۆزە و شەماڵ بەسەر کوردستانا ئەپڕژێنێ
سروودێکی تازیەبارە و
کوردەواریی کۆست لێ کەوتوو
گوڵی ژاکاو... تاقە سوارە و نەمامانی خەستەی دەستی
شەختەی زۆردار ئەلاوێنێ
هەناسەی گەرم و ئاشنای پیرەبابێکی دڵسۆزە
دڵی هەموو خاوەن هەستێ ئەخورپێنێ.
ئەم چۆمێکی بێئارامە و شەپۆل ئەدات
چی گزنگ دێنە جێژوان و
نێو باوەشی فراوانی، لوولیان ئەدات
تووڕە... تووڕە خۆی بە سنگی
شاخ و بەردی ئەو کەنارانەدا ئەدات
کە خۆر هەڵدێ،
نازدارێکی باڵابەرزە
دڵدارێکی ڕاستەقینەی کانی و کەو و ڕۆژ و جوانی
شەیدا.... شەیدا
دەستی گەرمی خۆر ئەگوشێ و
ئارام.... ئارام، خۆی ئەداتە بەر بارانی
نەوازشت و مێهرەبانی
بۆ نیمەڕۆ پڕ لە شیلە
بۆن و بەرامەی ئەو ناوەی داگرتووە
بە چڵێکی زۆر بەرزەوە هەڵواسراوە و
چاوەڕێیە.
ئێوارانە
دەروێشێکە حاڵ لێ هاتوو
بە بەرچاوی پیرێکی نێوچاو ڕوونەوە سەما ئەکات
لەگەڵ هەر جەزبە و زیکرێکا
بارانی تیشک و ڕووناکی ئەبارێنێ و
شەویش دادێت
«شەونم»ێکە بەسەر کوڵمەی گوڵەباخیی شیرازەوە
نازدار.... بۆنخۆش
پەڵەیەکە تووڕە و شەیدا
شوێنی مەردان لەسەر سنگی
چەم و کەنار، دار و ڕووبار
دیاری ئەکات....
گۆرانییەکی تازەیە و
بەسەر لێوی تازیەباری ئاربەباوە
باڵا ئەکات
تۆی نەورۆزە و شەماڵ بەسەر کوردستانا ئەپڕژێنێ
سروودێکی تازیەبارە و
کوردەواریی کۆست لێ کەوتوو
گوڵی ژاکاو... تاقە سوارە و نەمامانی خەستەی دەستی
شەختەی زۆردار ئەلاوێنێ
هەناسەی گەرم و ئاشنای پیرەبابێکی دڵسۆزە
دڵی هەموو خاوەن هەستێ ئەخورپێنێ.