داهاتوو چۆن ئەبێ؟

از کتاب:
قەڵای ڕاز
اثر:
ژیلا حسینی (1964-1996)
 1 دقیقه  746 مشاهده
نەمئەزانی خۆشەویستیت
ئەو ئۆخەیەی یەکەم ڕۆژانی دیتنتم
لێ ئەگۆڕێ بە هاواری
سووتام...برژام
نەمئەزانی
ڕۆحم ئەبێ بە کۆڵەکە و
لاولاوی هەناسەی ساردم
بە باڵایا هەڵئەگەڕێ
ئەو ڕۆژانە
پێکەنینی فریشتە بوو
ئەستێرە و گوڵ و جوانی بوو
بە سەرمانا دائەباری
کەی ئەمزانی
ئەم ڕۆژە دێت.
تاسەی دووریت، زریانی عەشق و دڵداریت
ئەم شاخ ئەو شاخم پێ ئەکات.