میوانداری

از کتاب:
قەڵای ڕاز
اثر:
ژیلا حسینی (1964-1996)
 1 دقیقه  954 مشاهده
سێتارێک و سێ گۆرانی و سێ پەڕە شێعری دڵداری
یەکیان ناسی و بوون بە دۆستی گیانی گیانی
بەیەکەوە ژوورێکیان گرت
لەو ژوورەشدا میوانداریی شاخ و بیر و تاسەیان کرد
شەو تا بەیان ئەم دەستی ئەوی ئەگووشی
ئەو دەستی بەسەر ئەوی تریاندا ئەهێنا
ئەمیان بیلبیلەی چاوی خۆی بۆ دانابوون
ئەوی تریان جگەرەی جەرگ
بۆ بەیانی هیچیان وەک خۆیان نەمابوون
هەر بەو شەوە بە قەد عومرێ چاوەروانی باڵایان کرد
تێک ئاڵان و چی بەجێما؟
خۆرەتاوی عەشق و جوانی.