ئاگر

از کتاب:
گوناهـ
اثر:
علی حسنیانی (1939-1992)
 1 دقیقه  1897 مشاهده
ئاگر
با صدای: عەلی حەسەنیانی
ئاگر
با صدای: عەلی حەسەنیانی
پێم بڵێ نووری، برووسکەی یا گڕی؟
هەرچی هەی بۆ گیان و ماڵم ئاگری
ڕوو لە هەر لایێ دەکەم، هەر کوێ دەچم،
کۆترم، تۆ وەک شەهێن دێی دەمگری
یادی تۆیە ئۆگری ڕۆژ و شەوم
داخەکەم تۆ هەر لەگەڵ خۆت ئۆگری
دڵنشینی، دڵڕفێنی، دڵکوژی
دڵ بە کەس نادەی کەچی خۆت دڵگری
ئاخری دنیا هەموو دەگری بە ناز
خۆ تۆ «نازیاعلام» نی کە دنیا داگری
ڕێم بدە خونچەی دەمت بگرم بە لێو
خۆ چ ناقەومێ لە ئامێزم گری