گۆرانی سپۆرت
از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
1010 مشاهده
ئەی برادەران با بچینە یاری
نەوجوانیمان لێ بدا دیاری
وا لە مەیدانا ئێمە دەرکەوتین
بیکەینە گاڵە ئەوا سەرکەوتین
ئەی برادەران با بچینە یاری
نەوجوانیمان لێ بدا دیاری
هەرایە کوڕگەل نەوجوانینە
گرەو بەرنەوە پاڵەوانینە
ئەی برادەران با بچینە یاری
نەوجوانیمان لێ بدا دیاری
بەیداغمان هەڵگرت ئێمە پێش کەوتین
مژدە بێ یاران دیسان سەرکەوتین
ئەی برادەران با بچینە یاری
نەوجوانیمان لێ بدا دیاری
بەیداغ هەڵگرن ئێوە بە دەستە
شاخ و کێو لە ژێر پێمانا پەستە