کۆچی یەکجاریی بابم
از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
1 دقیقه
1267 مشاهده
لە وشتەپە دەچوومەوە ماڵ. جارێک لە سەفەراندا خوا برایەکی دیکەی بۆ ناردبووم کە ناوی نرابوو «سادق». جارێکی تر چوومەوە باوکم نەخۆش بوو، ناردمییە سابڵاغ بۆ لای دوکتۆر یوناتانی کۆنە برادەری. تا من چووم و دەرمانم بۆ هێنا، بە ساغی فریا نەکەوتم و لە ئاخر دەمی گیاندانیدا گەیشتمە سەری و هەتیو مامەوە...