شەوکەوتی جووتەی سمێڵت تاکە، مانەندی کەمە

از کتاب:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
اثر:
حاجی قادر کویی (1816-1897)
 1 دقیقه  526 مشاهده
شەوکەتی جووتەی سمێڵت تاکە، مانەندی کەمە
تەرکەشی تیری تەژا و شیری دەستی ڕۆستەمە
ڕووی لە تەختی ڕوومەتت هێناوە بۆ شانت دەڵێی
ماری سەر شانی زوحاک و دوژمنی تەختی جەمە