دڵی دێوانە ویساڵی لەبی جانانی دەوێ
از کتاب:
دیوانی وەفایی
اثر:
وفایی (1844-1902)
1 دقیقه
1249 مشاهده
دڵی دێوانە ویساڵی لەبی جانانی دەوێ
بولبولی شیفتە خەندەی گوڵی باغانی دەوێ
دڵ لەسەر پەرچەمی شێواوە ئەسیری زەنەخە
ئارێ ئارێ ئەوە دێوانەیە زیندانی دەوێ
بە کوڵی گریەیی من بۆیە گوڵم پێدەکەنێ
شەکەر و گوڵ دەفرۆشێ دوڕ و مەرجانی دەوێ
بەستەیی زولفییە، بۆ زاری دەناڵێ گوڵەکەم
تووتیی گوڵشەنی هیندە شەکەرستانی دەوێ
دڵ بە سەد جێگە لە نێو زولفی دەسووتێ بە عیزار
پادشای حوسنە بە شەو حوکمە چراغانی دەوێ
غەزەلی تورفەیی من قەت نییە بەو ناسکییە
بۆ لەبەر کردنی دانایێ قەدرزانی دەوێ
خەستەیی چاوتە سووتاوە وەفاییتخلص ساقی
سەرخۆشی بادەیی سادێکە غەزەلخوانی دەوێ