ئەوینی ئەفسانەیی

از کتاب:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
اثر:
معروف آغایی (1966-1998)
 1 دقیقه  808 مشاهده
گڵۆپێک و ئەو گوڵەی وا
لەژێریا پشکووتبوو،
ڕاز و ڕەمزی
ئەوینێکی ئەفسانەیییان لە دڵدا بوو.
 
هەموو شەوێ
گڵۆپەکە
لەنێو ڕۆحی تیشکەکانیا ئەتوایەوە و
بەسەر باڵای گوڵا دەکشا.
 
گوڵیش لە سۆزی ئەم عیشقە
هەر بە سەما
بۆ باوەشی گڵۆپەکە هەڵدەکشا.
 
زۆری نەبرد
گوڵ بە دەستی خەزان ژاکا.
هەر ئەو شەوە
گڵۆپەکەش:
لەنێو گڕی خەزانی ئەوینا سووتا.