ئەوینی ئەفسانەیی
لە کتێبی:
            زەوی سەخت و ئاسمان دوور
        بەرهەمی:
                مارف ئاغایی (1966-1998)
        
             1 خولەک
             1711 بینین
        
        
    
                گڵۆپێک و ئەو گوڵەی وا
لەژێریا پشکووتبوو،
ڕاز و ڕەمزی
ئەوینێکی ئەفسانەیییان لە دڵدا بوو. هەموو شەوێ
گڵۆپەکە
لەنێو ڕۆحی تیشکەکانیا ئەتوایەوە و
بەسەر باڵای گوڵا دەکشا. گوڵیش لە سۆزی ئەم عیشقە
هەر بە سەما
بۆ باوەشی گڵۆپەکە هەڵدەکشا. زۆری نەبرد
گوڵ بە دەستی خەزان ژاکا.
هەر ئەو شەوە
گڵۆپەکەش:
لەنێو گڕی خەزانی ئەوینا سووتا.
			
            
        لەژێریا پشکووتبوو،
ڕاز و ڕەمزی
ئەوینێکی ئەفسانەیییان لە دڵدا بوو.
گڵۆپەکە
لەنێو ڕۆحی تیشکەکانیا ئەتوایەوە و
بەسەر باڵای گوڵا دەکشا.
هەر بە سەما
بۆ باوەشی گڵۆپەکە هەڵدەکشا.
گوڵ بە دەستی خەزان ژاکا.
هەر ئەو شەوە
گڵۆپەکەش:
لەنێو گڕی خەزانی ئەوینا سووتا.