کۆچ (٢)

لە کتێبی:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
بەرهەمی:
مارف ئاغایی (1966-1998)
 1 خولەک  974 بینین
مانگی چاردە
–تا نیوە شەو–
چاوەڕوانی تەرمی تۆ بوو.
 
من ترسی دواڕۆژم هەبوو،
گەورەیی تۆ
کوا بە هیلال هەڵدەگیرێ؟