چاوەڕوانی

از کتاب:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
اثر:
معروف آغایی (1966-1998)
 1 دقیقه  2453 مشاهده
دەرگاکەتان لێم تووڕەیە:
ئەوەندەی بێم بە تیشکی چاو لێی بدەم و
تۆ نەییە دەر.
 
ئەمجارە دێم
با دەرگاکە بە نیگاکەی
ئەوەندەم بەردەباران کا
هەتا بە هاوارم دەگەی.