ناو

از کتاب:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
اثر:
معروف آغایی (1966-1998)
 1 دقیقه  1372 مشاهده
ناو
با صدای: مارف ئاغایی
کە بووم بە باوک و
هاوسەرم ناوی
کۆرپەکەمانی
«شەونم» دیاری کرد،
 
لەنێو دەفتەری شێعرەکانما
من ناوی شێعری «شەونم»م گۆڕی.
 
ئاخر چۆن دەبێ:
هەر دووک مناڵم
یەک ناویان هەبێ؟