مەرگی هەتاو

از کتاب:
گەشەی ئەوین
اثر:
ژیلا حسینی (1964-1996)
 1 دقیقه  854 مشاهده
کاتێ گوڵێک هەڵئەوەرێ
بولبول ئەگری،
لەو کاتەدا، هەتاو ئەمرێ،
دنیا بەرگی ڕەش ئەپۆشێ.
ڕووبار ئەمرێ،
زەویی دڵی شەقار شەقار،
لێوی وشک هەڵئەگەڕێ
تۆ نەتدیوە چۆن خۆڵ ئەکا بە سەر خۆیا؟!
***
بۆ مردنی هەر دڵدارێ، دڵدارێکی دڵپڕ ئەگری و
لەسەر گڵکۆی خۆشەویستی
تاجەگوڵینە دائەنێ،
بەڵام
کاتێ دڵی من مرد، کەس نەیزانی
کەس لە پرسەی دڵی مندا
فرمێسکێکی هەڵنەوەراند
دەستیان گرتم، لاشەی بێ دڵی منیان برد
هەڵیانپەڕاند