خەون

از کتاب:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
اثر:
معروف آغایی (1966-1998)
 1 دقیقه  1993 مشاهده
لەم مێژووە پڕ دووکەڵە،
چۆن دووکەڵی ماڵ سووتان و تۆپباران و کیمیاباران
 
لەنێو ئەم ڕووبارە لێڵە،
چلۆن ئاو و فرمێسک و خوێن،
لە یەک جیا دەکەیتەوە؟
 
تۆ لەنێو خەونی ژیاندا دەخولێیتەوە!