نامە

از کتاب:
مێرگی زام مێرگی هەتاو
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  614 مشاهده
سبەینێ هەر لە ڕێی پۆستەوە
هەورێکی بچکۆلەت پێ ئەگات
کە وەختێ کردتەوە
ژوورەکەت پڕ ئەکات
لە بۆنی دایکت و
لە نمەی بارانی چنارۆک!.