سێ زمان و چوار قامچی

از کتاب:
مێرگی زام مێرگی هەتاو
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  1153 مشاهده
لەناو ئاپوورەی مەراقی گشت دنیادا
هەر لە دوور ڕا
مەراقی خۆم ئەناسمەوە
مەراقی من:
قژی سەوزەو
ڕیشی خوێناوی و
چوار خاچی وا بەکۆڵەوە و
مەرگیش بە سێ زمانی جیاو
چوار قامچی بە دوایەوەو
تەوق لە گەردن
کەچی نەچۆک دائەدات و
نە بێدەنگی ئەکات مردن!