دەنگدانەوە

از کتاب:
مێرگی زام مێرگی هەتاو
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  535 مشاهده
لە دەنگدانەوەی بێدەنگیی.. خەمەکانتا
لە دەنگدانەوەی بێدەنگیی..زامەکانتا
لەدەنگدانەوەی بێدەنگیی..جوانیەکەتا
زرنگەی ڕەنگی زەریایەک ئەبیستم و
زریکەی بۆنی مێژوویەک ئەبیسم و
گوێم لە هاواری سووتاوی تەماشات و
قیژەی چاوتە!