توانەوە

از کتاب:
مێرگی زام مێرگی هەتاو
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  988 مشاهده
کە تۆ ڕۆیشتی.. کورسیەکەت و
تەڵێ گوڵ و
پەرداخەکەت
لام مانەوە
یەکەمیانم کرد بە تەختی شاشیعرێکم.
دووەمیانم
لە کەنار ڕۆحما ڕووانەوە
سێهەمیشیم
پڕکرد لە ماچی ئەو دەمە و
هەڵم بڕی بیخۆمەوە
کەچی من خۆم
تیا توامەوە!.