بەندەر

از کتاب:
مێرگی زام مێرگی هەتاو
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  1340 مشاهده
سەد و پێنج کورسیی ڕەنگاوڕەنگ
پەنجای سەوز و
پەنجای زەرد و
پێنجی مۆر و
ڕووبەڕوویشمان:
هەزار و یەک.. کێشەی ڕەش و
ترسی تەڵخ و
گێژی پرسیار!.
بەڵام هەموو
لەناو ئەم کەشتیی هۆڵەدا
لەگەڵ سەوڵی زیوینی دەس
بیست و پێنج ملیۆن داربەڕوو
ڕوومان کردۆتە بەندەری
ئایندەیەک
وەکوو گەنم
پرچ زێڕین و
وەکوو ئاشتیش
بەژن سپی!