کاتی شکارە دڵ بە موحیببەت کە برسییە
بۆ مستەفا پاشای یاموڵکی
از کتاب:
شیعرەکانی شێخ مەحموود
اثر:
شیخ محمود (1886-1956)
1 دقیقه
772 مشاهده
کاتی شکارە دڵ بە موحیببەت کە برسییە
من بازم و شکاری وەتەن بێ ڕیا ئەکەم
پارێز ئەکەم بە هیممەتی حەیدەر حقووقی کورد
یا ڕۆحی خۆم و ئالی پەیەمبەر فیدا ئەکەم
گەر مانعی حەقی میللەتی کورد ببن عەرەب
بێ شک نوێژەکانم بە کوردی قەزا ئەکەم
حاجی تەواف ئەکەم گەر تالعیش مەدەد بدا
ئەم قەلبی قەڵبمە بە سەفااعلام و مەروەاعلام ساف ئەکەم
نەقشیاعلام و سوورەوەردیاعلام و چەشتیاعلام و قادریاعلام
ئەمریان بە فەرزی عەین ئەزانم وەک یەک ئەدا ئەکەم
مەلا عەزیزی موفتیاعلام و بابا عەلیاعلام بم لە وەرعدا
بۆ ئەو غەزالە دڵفڕێنە لەسەر سەر هەرا ئەکەم
فەرقی بەینی قادریاعلام و نەقشیاعلام هێندەیە
سۆفی لە ورگی ئەدا منیش زەرگی پیا ئەکەم