مەعشوقی منە غەزال دولبەرم

از کتاب:
دیوانی مەزڵووم
اثر:
مظلوم (1916-1955)
 1 دقیقه  330 مشاهده
مەعشوقی منە غەزال دولبەرم
مەحبوبی خۆمە شێوەی سەروەرم
چاوم چاوەڕێی فەرمانی عەینە
دڵ پەشێواوی خەمی زوڵفەینە
باخی ئیرەمم خەت و خاڵی لەیل
کانی گەوهەرم کەلامی بەمەیل
هەتا مەیلت بوو عەشقت لە سەرما
بە بێ مەیلی تۆ دڵ شەوقی نەما
پیشەی فەرهادەو مەجنونە کارم
وێڵو ئاوارەی کەژو کۆسارم
کتێبە: کەشکۆڵ، قەڵەمە: عەسام
دەروێشی ئەکەم تا يوم القيامعربی
مەزڵوومتخلصی بێکەس بێ بەهرەو ئیقبال
پشتیوانت بێ یەکتای ذوالجلالعربی