دڵی بێچارەکەم شایەد بە غافڵ دەسخەڕۆی تۆ بێ
از کتاب:
دیوانی عارف عورفی
اثر:
عارف عرفی (1896-1961)
1 دقیقه
521 مشاهده
دڵە بێچارەکەم شایەد بە غافڵ دەسخەڕووی تۆ بێ
دەری بکەم شەرتە نەیهێڵم لەسەر ئەخلاق و خووی تۆ بێ
ئەبێ ئەشکی نەدامەت دابڕێژێ چاوی من دائیم
ئەگەر نووری بینایی ئەو بە ئەمر و ئارەزووی تۆ بێ
غوڵامی فکری بکری من نەوەی نابێ ڕەسەن بێنێ
ئەگەر ئەو بەرهەمە ڕاستبێ بەری تۆوی نەوەی تۆ بێ
کەمەندی پێچراوەی پێم لە پێم نابێتەوە هەرگیز
ئەگەر ئەو بەستراوە بەستەیی زنجیری مووی تۆ بێ
لەڕێی خوادا عیبادەت پیشەیی ئەییامی عومری بێ
جەهەننەم جێگەیێتی ئەو کەسەی چاوی لە دووی تۆ بێ
بە بێ جورم و جینایەت کوشتنی عاشق لە کوێ ڕوویدا
نەبووە، نابێ لە دونیادا مەگەر ئەخلاقی زووی تۆ بێ
بەڵێ دیارە کە بەدعەهدی لە زومڕەی نەوجەوانانە
ئەویش بەدعەهدە ئەو جیلەی لە تۆ بێت و لەدووی تۆ بێ
چەمەن گەر بیهەوێ تەشبیهی ڕووی تۆ کا موقابیل گوڵ
خەجاڵەتبارە تا قیامەت ئەبێ مەحجووبی ڕووی تۆ بێ