ئاهـ لەدەس جەوری فەڵەک ئەی وای لە چەرخی چەنبەری

از کتاب:
دیوانی عارف عورفی
اثر:
عارف عرفی (1896-1961)
 1 دقیقه  548 مشاهده
ئاهـ لەدەس جەوری فەڵەک ئەی وای لە چەرخی چەنبەری
داد لە زوڵمی بێشوماری وەی لە حوکمی بەربەری
بارك اللهعربی ئەی فەلەک میزانی عەدلت وا دەبێ
ئەهلی دانش تحت الاقدامعربی و لەسەر سەر سەرسەری
با سەرەوژوور بێ ئەبێ ڕۆژێ سەرەوژێرت بکا
نەک هەموو کەس لێی بزانێ ئیددعایی سەروەری
تاقی کیسرا بۆ مەقامی شاهی عەدلە و ئێستەکەیش
مار و مێروو جێنشینی شوێنی میللەتپەروەری
با مەقامت سەر بکێشێتە فەزا و جەووی سەما
یا بڵندتر بێ لە بورجی ماهـ و زوهرە و موشتەری
یا لە کونجی خەڵوەتا خەڵوەتنوشین بێ ڕۆژ و شەو
بۆ کەرامەت با بگەینە ڕوتبەیی پەیغەمبەری
یەک بە یەک فەرق ناکرێ ڕۆژ و زەمانی خۆی کە هات
گەر گەدایی بەر دەری، یاخۆ شەهەنشای خاوەری
ئاخری دەستی ئەجەل ئەدڕێ گریبانی ژیان
ژێری ئەو خاکەت ئەخا ئیمڕۆ بەسەریا تێپەڕی
بۆچ ئیتر مەغروور ئەبی دەعیەی فەلاتووناعلام لێ ئەدەی؟
ئاخری کارت ئەسیری ژێری دوو گەز چادری