لە یارانی سەلاحا بەختی بێچارەم بەجێ ماوە

شیوەن بۆ حاجی شێخ ئەمینی خاڵ
از کتاب:
دیوانی عارف عورفی
اثر:
عارف عرفی (1896-1961)
 2 دقیقه  563 مشاهده
لە یارانی سەلاحا بەختی بێچارەم بەجێ ماوە
لەقی نەگبەت لەسەر پۆپەی درەختی عومری پێچاوە
بەیازی ڕووم بە زەردی ئاخری عومرم تەبەددول بوو
گوناهم ماری بێ ئامان لەسەر شان و مل ئاڵاوە
تەمای باغی ئەمەل بووم ئاخری ڕەحمەت بەزەحمەت بوو
ئەبێ هەوڵی مەقامێ دەم تەمەننای ڕەحمەتم ماوە
مەقامی پایەیی قەدری بگاتە مەرتەبەی ئەعلا
شەو و ڕۆژی بە ئەفواجی مەلایک دەوری گیراوە
نەزەرگاهی ئیلاهی خانەقاهی حەزرەتی پیرم
زیارەتگاهی عامە هەر وەکوو کەعبە لە هەر لاوە
بە نووری حەزرەتی باری دەر و ژووری منەووەر بوو
لەسەر سەفحەی دیواری سووڕەیی والتوبهعربی نووسراوە
ئەمین بە قەبری پڕ نووری بەهەشتی حەزرەتی پیرم
ئەمین حەزرەتی باری بە سەرما باڵی کێشاوە
جەبینی پڕ لە نووری بۆ ضياء يوم الجزاعربی فەرزە
زوو ئەم خێرخواهییە ڕۆژی ئەزەل لەو نووری خولقاوە
عەزیزم ئارەزووی عەفوی گوناهانت دەوێ زوو کە
هەتا فرسەت لەدەس نەچووە هەتا شەمسی فەڵەک ماوە
گوناهبارا مەقامی عەفوە هەڵسە ڕای و تەدبیرێ
هەتا عومرت لە دونیا پەنج و دوو ڕۆژێ بەقای ماوە
زیارەتگاهی عەفوی عامە بەو شەرتە ئەدەب شەرتە
لەسەر سینە بەرەوڕوو بە لەسەر ئەژنۆ بەرەودواوە
بۆ ڕێگەوبانی عەفوت لازمە ڕۆحیشت بسپێری
ئەگەر ڕۆحت لەناو جیسما لە حاڵی غیرەتا ماوە
دڵێکی پاک و خاوێن ئیلتیجا بەرنە ئەبەر پیرێ
لە پیرانی قەدیمی باو و باپیری ئەسەر ماوە
بەسە هەڵسە وەرە ناو کایە نۆبەی تۆبەیە عورفیتخلص
نییە باکم مەقامی حەزرەتی پیرم لەبەر چاوە