دەورە وای هێناوە ئیمڕۆ شەمعی دیوان پارەیە

از کتاب:
دیوانی عارف عورفی
اثر:
عارف عرفی (1896-1961)
 1 دقیقه  630 مشاهده
دەورە وای هێناوە ئیمڕۆ شەمعی دیوان پارەیە
نەشئەبەخشی خاتری بەزمی حەریفان پارەیە
پارەیە دەرد و نەخۆشی نایەڵێ غەم لا ئەبا
بۆ دەوای دەردی دەروونی دەردەداران پارەیە
شێر بە گوێ بگرە وەیا خود جەوهەرت لێ بێتە خوار
نایەتە بەرچاو برادەر شاهی مەردان پارەیە
گەر بزانێ یا نەزانێ هەردوو یەکسانە لە لای
ئەهلی ئەم دەورە و زەمانە حورمەت و شان پارەیە
حورمەتت نابێ بە قەد پووشێ ئەگەر پارەت نەبێ
پارەیە عیزز و بڵندی سەدری دیوان پارەیە
پارەدارە کاکی خۆم باڵانشینی مەجلیسە
شەوچراغی مەجلیس و بەدری درەخشان پارەیە
دینی چی ئیمانی چی دینارە سەربەرزت ئەکات
حافزی جەمعی شەریفی دین و ئیمان پارەیە
پارە یاخۆ مەنسەبت بێ با کە خۆت هیچیش نەبی
پێشڕەوی سەد ئەهلی عەقڵی فەرموو قوربان پارەیە
ڕاستە خوا ڕاستی ئەوێ پەردەی نهێنی لابەرە
بێینە سەر ڕێی حەق ڕەواجی حوکمی شاهان پارەیە
نەوەکمتن نامشخص وەکوو من موفلیس ئەبێ لە دونیا و ئاخرەت
جنة الماوىعربیت ئەوێ دیسان بە قورئان پارەیە