جەوانم دیارە قووەی بازوان و هێزی نەیرووتە
از کتاب:
دیوانی عارف عورفی
اثر:
عارف عرفی (1896-1961)
2 دقیقه
528 مشاهده
جەوانم دیارە قووەی بازوان و هێزی نەیرووتە
دەس و پێم پێچراوی تاقەتاڵێکی سەری مووتە
جەماڵی ڕووت و باڵای شۆخی تۆ ئەم نرخە هەڵئەگرێ
هەموو موڵکی سلێمانی فیدای خاڵێکی هێندووتە
لەگەڵ تۆ کاڵەمستێنە هەموو جۆرێکی دۆڕانە
گرەوبوردەی بڵێم چی من ئەگەر تاقە وە گەر جووتە
هەتا کەی دوورپەرێزی ئەم خووە بەسیە لە سەر دەرکە
بفەرموو یەک نەزەر وا بزانە خێری قەبری مردووتە
کە تۆی دی خۆی لە خۆیا داپڵۆزی خویشیمتن نامشخص ڕانەگرێ
بەمە عاشقکوژیت مەعلووم بووە پیشەی هەرە زووتە
لە بەندیخانەیی عەشقا وەها کێشاویە چوار مێخەم
بەڵێ زنجیری پێم سەد و هەشتا و دوو فووتە
کە دیم شمشێری سەرچاوت بەجارێ بۆم وەها دەرکەوت
هیلالی یەک شەوە شێوەی لە شێوەی قەوسی ئەبرووتە
مەهێڵە ژیلەمۆ ژێر کا، مەبادا ئاخری سەر کا
بکە تۆبە ڕجایە لەو گوناهانەی کە کردووتە
بە ناری عەشقەوە سووتا نەماوە چارەیی عاشق
تیاچوو قو بەسەر چ بکا ئەگەر ڕووتە وەگەر قووتە
حۆ من خۆم کوشت لەپێناوی ئیتر چی بێ لە پێ کەوتم
لە بەختی شووممە دیارە وە ئیللا بۆ چی لالووتە
مەبادا گێڕەوەی ئاهـ و هەناسەی دەردەدارێ بێ
بەسە عاجز مەکە تۆ خوا ئیتر ئەم پیرە پەڕپووتە