دەوامی سەر وەفا بوونم نیشانەی حەددی زاتم بوو

از کتاب:
دیوانی عارف عورفی
اثر:
عارف عرفی (1896-1961)
 2 دقیقه  572 مشاهده
دەوامی سەر وەفا بوونم نیشانەی حەددی زاتم بوو
نەزەر فەرموونی دڵدارم لەجێی مووچە و بەراتم بوو
برینی کۆنی سینەم بوو سەری هەڵدایەوە ئیمڕۆ
تەبیبی ڕووی کە دەرکەوت حمد اللهعربی زوو نەجاتم بوو
جوانم شوهرەت و شێوەت کە کەوتە ساحەیی عالەم
هەزار لەعنەت لە خاچ و دوو هەزار لەعنەت لە لاتم بوو
ڕەقیبم پێی گوتم یار قەسدی کوشتنتە درۆی فەرموو
کە چی زەهری دەسی یارم لەجێی نوقڵ و نەباتم بوو
جەماڵی ڕووی وەکوو مانگی شەوی چواردە لە کەل دەرهات
لە سایەی ئەو جەماڵەی بوو لە بەندی غەم نەجاتم بوو
لە غەیری جەور و بێدادی چ خێرێکم لە عومرم دی
موقابیل ئەم هەموو غەدرەی بزانن چۆن سوباتم بوو
هەزاران تیری تانەم دی لە تابووری موژەی باری
بەڵێ پێم خۆش بوو ئەم تیرانە جێی هەیەمتن نامشخص خەڵاتم بوو
چرای ڕووی بوو شەوێ نیوەی مەهی پێش ڕۆژە بۆم دەرکەوت
شکور پێک هات دڵم قوربان کە وا ئیمشەو بەراتم بوو
ئەزەل وا هاتووە دائیم ئەبێ شادی لەگەڵ غەم بێ
کە زەهری دایە سەرفیترە جنێویشی زەکاتم بوو
بە دەستی نازکی ئەو شەربەتەی ئەمجارە چەشتوومە
عەجایب نابێ گەر نەمرم ئەمە ئاوی حەیاتم بوو
جەنابی حەزرەتی - - متن نامشخص وەسیەت بێ لە ئێستاوە
کە تەڵقینم لەسەر قەبرم بدەی ڕۆژی مەماتم بوو
لەدوای تەڵقین ڕجایە ئەم دوو سێ شیعرەم تەماشا کەن
لە دونیادا هەتا مابووم ئەمە زات و سیفاتم بوو