جوانانی خاڵ و میل ڕشتوو وەکوو مینای بێگەردن
از کتاب:
دیوانی عارف عورفی
اثر:
عارف عرفی (1896-1961)
1 دقیقه
507 مشاهده
جوانانی خاڵ و میل ڕشتوو وەکوو مینای بێگەردن
موقابیل عاشقی بێچارە زۆر حەیفە کە نامەردن
موحیبەت بوو بە ئەکسیری بەجارێ تێکەڵی خوێن بوو
لە دڵ دەرناچێ عەشقی ئەم جەوانانە هەتا مردن
ئەیا بولبول وەکوو من ناڵەکەت نابەخشێ تەئسیری
وەها دەرکەوت کە ئاوازی من و تۆ هەردوو هاوفەردن
لە دەردم گەر بزانێ لێی ئەزانێ کێ دڵی بردووم
دوو چاوی کاڵ و لێوی ئاڵ لەوانەی خاس مووزەردن
لەگەڵ جوانان مەدە ڕەنج دەستەمۆ نابن بەهیچ جۆرێ
ئەوەند سرکن بەعەینی وەک غەزالەی دەشتەکی و هەردن
لەڕووی جوانان مەخۆ تەفرە ئەگەر مەقسەد نەبێ حاسڵ
بەشێوەی حوسنی خۆیان زۆر ئەنازن بۆیە دڵبەردن
سەبووری بێ و گەر غەم بێ هەمووی دەردەسەرە عورفیتخلص
غەمی یار و سەبر، هەردوو ئەمێنێ تا وەکوو مردن