گەر وا بێ هەتا سەر لە فەلەک خێرێ نەبینم
از کتاب:
دیوانی عارف عورفی
اثر:
عارف عرفی (1896-1961)
1 دقیقه
440 مشاهده
گەر وا بێ هەتا سەر لە فەلەک خێرێ نەبینم
ئەوا بە خوا ئیتر حەقمە ئەگەر چاوم بگریێنم
چیم دیوە؟ بە چی بم؟ بە چی بووم و بۆ چی هاتووم؟
دونیایە لەلام هیچە، نەما تاقەتی ژینم
سووتاوە هەموو عەزوێ لەناو خانەیی سینە
ناکولێتەوە وریا بە نەدەی دەس لە برینم
ناکەم گلە هەرگیز لە کەم ئەوزاعی ئەگەرچی
سەرپۆشی سەرم بۆتە سەما فەرشە زەمینم
- - - - - - - - - - - - - -متن نامشخص
ئەم دەردە سەبەب بوو شەو و ڕۆژ خانەنشینم
وەڵڵاهی بەدەم ناڵەی شەو ئاهی سەحەرگاهـ
زووخاو ئەڕژێنم وەرە بڕوانە سەرینم
بۆ من نەبووە ڕەحمی ئەبەد چەرخی بەد ئەخلاق
مەغدوورییەتی تیا بێ بەڵێ لەولایە ئەمێنم
شەوگاری خەزان دوور و درێژ یار و ئەنیسم
کۆرپەی غەمە یا ڕەببی نەکەی مەرگی ببینم
تا دەوری فەلەک وا بێ، بە کامی ئەم و ئەو بێ
وەڵڵاهی منیش گۆشەنشین مات و حەزینم