حەیفە بێ تۆ ئارەزووی چەشمەی کەوسەر بکەم

از کتاب:
دیوانی عارف عورفی
اثر:
عارف عرفی (1896-1961)
 1 دقیقه  382 مشاهده
حەیفە بێ تۆ ئارەزووی چەشمەی کەوسەر بکەم
گەر بکەم دڵ موستەجابی زەڕبەیی نەشتەر بکەم
دوێنێ ڕابووردوی، نیگاهت کرد بە گۆشەی چاوەکەت
کافرم گەر بەو نیگاهەت کافر ئەر باوەڕ نەکەم
کونجی خەڵوەت گرتن و سەحرانشینیم تا بە کەی؟
ساقیا جامێ بدە تا تەرکی هەر دوو سەر بکەم
پەنج و دوو ڕۆژێکە عومر و عاقیبەت هەر مردنە
بۆ چی حەسرەتکێش بمێنم خوێشم ئاخر شەڕ بکەم
عەشقبازی و تەرکی بۆ ئێمە، ئیتر زۆر موشکیلە
تاکوو ماوم شەرتە هەر مەیلی قەدی دولبەر بکەم
ئەی مەلا تەخمیسی کە ئەم نەزمە بۆ تۆیە خیتاب
تێکی بشکێنە سەراپا تاکوو پێت باوەڕ بکەم