بکوژرێم گەر بە زەهری ماری ئەرقەم

از کتاب:
دیوانی عارف عورفی
اثر:
عارف عرفی (1896-1961)
 1 دقیقه  599 مشاهده
بکوژرێم گەر بە زەهری ماری ئەرقەم
بەبێ تۆ من نامەوێ ئاوی زەمزەم
ئەکەم گیانم فیدای خاڵێکی هیندووت
ئەگەر لوتفت ببێ جار جار و دەم دەم
چ خۆشە شەو لە جێگەی نەرم و گەرما
هەتا وەختی سەحەر دەم بێ لەناو دەم
لە بەدبەختیمە وا باغی دڵی من
درەختی نایەتە بەرهەم لەبەر غەم
بەڕاستی نامەوێ هیچ کەس ببینێ
جەمالت غەیرە مەحرەم، غەیری مەحرەم
دڵا گەر ڕێکەوێ بدداتێ ماچێ
قەناعەت کە لە زۆر زۆر و لە کەم کەم
لە هەوری میحنەت و هیجرایە پوور بوو
لە خانەی سینەما ما تەم لەبەر تەم
مەلەی ناو ئاوی نەوجوانان ببینن
لە سەر تا خوار ئەبێ پڕ چەم لە پەرچەم
برادەر عەرزت کەم بڕوا بکە بە خوا
لە حەققم گەر بدوێی ئەتکەم بە ئەبکەم
بە بێدینم مەزانە هەی لە دین دوور
خودا خۆی عالمە و دانا و ئەعلەم