چ خۆشە سوبحەدەم ڕووی کەینە سارا

از کتاب:
دیوانی عارف عورفی
اثر:
عارف عرفی (1896-1961)
 1 دقیقه  747 مشاهده
چ خۆشە سوبحەدەم ڕووی کەینە سارا
خوسووسەن وەختی گوڵ فەسڵی بەهارا
بە تانە پێم ئەڵێ سەیری کە عورفی
پەکی کەوتووە نەما هیچی لە بارا
برای شیرینەکەم مەنواڕە پیریم
دڵم ڕائەچڵەکێنێ بووک و تارا
هەزاران تیری تانەم تێ بگیرێ
دەس هەڵناگرم ئەگەر بمکەن بە دارا
وەرە بنواڕە یاری من کە وەختێ
لە بەر کا سوخمەی زەربەفت و غارا
فیدای خاڵێکی هیندووی بم بە شەرتێ
دڵم بێنێتە جێ ماهی دڵ ئارا
نەمردمایە هەتا ئەمزانی بۆ چی
چ ڕووی داوە لە من وا چوو بە قارا
عەشق بەحرە کە عاشق تیا نقوم بوو
چ باکیەتی لە تانە و عەیب و عارا
لە مردن دوور ئەبم گەر ڕابوێرم
لەگەڵ دڵدارەکەی ئەمساڵ و پارا
بیا و یک نوبتی نظر کنفارسی
بفرما این نظر بهر خدا رافارسی
نویستم نامه نزدیک جانانفارسی
فرستم نامه با باد صبا رافارسی