فیکری من هەر شەو کە یادی عوشرەتی پێشوو ئەکا

از کتاب:
دیوانی عارف عورفی
اثر:
عارف عرفی (1896-1961)
 2 دقیقه  841 مشاهده
فیکری من هەر شەو کە یادی عوشرەتی پێشوو ئەکا
سینە بوریان چاو بە گریان تا سەحەر کوو کوو ئەکا
وام لە حاڵی نەزع و سینەم لێ ئەدا عەینی دەهۆڵ
مامە دەروێشیش بە دەورا زیکر و های و هوو ئەکا
وەسفی کەن ئەوزاعی من نازانی تیفلی نابەکام
دڕک و داڵە ڕاخەرم داوای سەرینی قوو ئەکا
چەرخی گەردوونیش دەمێ ساتە سوارە چەرخەکەی
بۆیە ئێجگار مەکۆکەی ڕیسی تاک و لوو ئەکا
ئاشەکەی موحتاجی بیرازکردنە، بەرداشەکەی
ئاشەوان بۆیە شەو و ڕۆژ ئاشبەتاڵی بۆ ئەکا
من دەمێکە بووکی دەورانم تەڵاق دا سێ بە سێ
بەهری ئیستیهزا، ئەجەل دێ بووکەکەم باربوو ئەکا
واسیتەی بێ دینییە وا ناسیحی شر العملعربی
ئەهلی ئەم دەور و زەمانە گشتی وا بەدخوو ئەکا
تاقەتی ژینم نەماوە کەوتمە سەر عەزمی سەفەر
بووکی دورانم بەعیشوە تازە داوای شوو ئەکا
ئاگرم تێ بەربووە وەختە کڵوکۆی دامرێ
یاری بەدبەختیش لەلاوە جار بەجارێ فوو ئەکا
کەوتمە بەر دەور و زەمانێ دین و ئیمان پارەیە
قەسدی زیندوو سەرو ڕنین و کفنی بەر مردوو ئەکا
فەرقی ساحیب دین و لادین ناکرێ لەم ڕۆژەدا
مامە سۆفیش جا بەجارێکی لە شێوەی جوو ئەکا
واعیز تانە نەهاوێژێتە سەر ئەشعاری من
بۆ هەجوو تیغی زوبانی ئێمە لا لا موو ئەکا
عورفیاتخلص وا دیارە بەخوا شاعیرێکی کامیلی
شێوەیی شیعرت لە شێوەی شیعری خاجوو ئەکا