ئەگەر ئەو نووری ئیمانەم لە خەو وەختی سەحەر هەڵسێ

از کتاب:
دیوانی عارف عورفی
اثر:
عارف عرفی (1896-1961)
 1 دقیقه  765 مشاهده
ئەگەر ئەو نووری ئیمانەم لە خەو وەختی سەحەر هەڵسێ
فیدای خاکی بەری پێی کەم دڵ و گیان و سەرم هەر سێ
ڕەحم بەم پیرییەم کە ئەی دەخیلت بم نەکەی ئامان
نەبم مەحرووم شەهەنشاها بە حەققی سووڕەتی قورئان
لە حەسرەت ڕووڕەشی خۆما شەو و ڕۆژ دیدەگریانم
لە ئەعمالی سیەهـ ڕۆژم پەرێشان هەم پەشیمانم
گونەهبارم بە جۆرێ نامەیی ئەعماڵەکەم بێنە
لە سەرتاپێ لە پێ تا سەر بەجارێ کەیلە تا سینە
لە دیوانی جەزادا بۆ خوا پشت و پەناهم بێ
ڕجاکاری جوابی قەبر و هەم ڕەفعی گوناهم بێ
بە سۆزی سینەوە شەرمەندەیی ڕۆژی قیامەت خۆم
نەدامەت خۆم لە ئەعماڵم دووبارە هەر نەدامەت خۆم
کە ئەمڕۆ ڕۆژی ئازادی دەمی عەفوی گوناهانە
فیدات بم پشتیوانم بە لەڕێی ئەم جەژنی قوربانە
سەبەب تۆ بووی کە ئیسماعیل نەجاتی بوو لە قوربانی
نەوەی ئەو زاتە شاهی ئەنبیای لێ دێ خۆ ئەیزانی
نییە پشت و پەناهم ماعەدامتن نامشخص ئەو سەروەرە ئیمڕۆ
شەفیعم بە لەڕێی خوادا کە حج الاكبرعربیە ئیمڕۆ