سەیرانە ئەمڕۆ
از کتاب:
دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
اثر:
شیخ محمد حلمی (1909-1985)
1 دقیقه
541 مشاهده
سەیرانە ئەمڕۆ، سەیرانە ئەمڕۆ
خۆشە سەیرانی زەڵماعلام و تانجەڕۆاعلام
خوڕەی شەتاوان وەک کەفی زێڕین
گوڵاڵەی گوێ چەم زەرد و سوور و شین
سەوزە گیای بەهار ئاونگ لەسەر سەر
بریق و باقی دێ وەک لاگیرەی سەر
هەر دێن وەیەکدا کچ و کوڕ و پیاو
بە پێکەنین و گۆرانی تاو تاو
جار جار دەست ئەگرن کوڕان و کچان
قروەی چۆپی کێش ئەگاتە ئاسمان
ئەڵێن هەر خۆش بێ ئەم نیشتمانە
هەر شوێنێ ئەچین جێگای سەیرانە
هەر ڕۆژێ ئەبێ ئێمە بە دڵ خۆش
بێ مەی، بێ بادە، گشت ئەبین سەرخۆش
با بمرێ دوژمن ئێمەیش وەک برا
بۆ نیشتمانمان ئەبین بە چرا
ئەوسا ئەزانین خۆشە سەربەستی
لە دڵ دەر ئەچێ پەژارە و پەستی
حیلمیتخلص پیر بووە یەکجار فەوتاوە
وەک جاران مەیلی یاری نەماوە