ڕۆژی تەرەب و فەسڵی گوڵ و وەختی بەهارە

از کتاب:
دیوانی تاهیر بەگی جاف
اثر:
طاهر بیگ جاف (1878-1918)
 1 دقیقه  2352 مشاهده
ڕۆژی تەرەب و فەسڵی گوڵ و وەختی بەهارە
یاران گوڵەکەم، کوا کە دەمی بۆس و کەنارە
گوڵزاری ئیرەم سوورەتی زیبای قەدی تۆیە
گۆشەی چەمەن و ڕوویی گوڵ و پایی چنارە
بنواڕە لە بۆ حەڵقەیی زوڵفت لە سەری کوڵمە
درەفشی درەخشانییە، نیوە شەوی تارە
بەو زوڵف و موژەت مەمکوژە هەردەم بە جەفایێ
جارێ لە تەنافم مەدە، سەد جار لە قەنارە
تیری موژەکەت قاتڵە هەردەم بە بەڵایێ
دایم لە دڵی خەستەدڵان پێکی، چومارە
سووتاو و بریندارم و سەودایی و مەستم
بەو پەرچەم و ئەگریجەو و بەو چاوە خومارە
ئەو خاڵە لە سەر لێوتە جانا، چییە فەرموو!
جێی ماچی لەبی تاهیرتخلصە نیشانەیی پارە