کێیە بێ گونای ڕووی دنیا بڵێ

از کتاب:
خەیام بە کوردی
اثر:
گوران (1904-1962)
 1 دقیقه  778 مشاهده
کێیە بێ گونای ڕووی دنیا، بڵێ؟
بێ گونا کردن چۆن ژیا، بڵێ؟
کە من بەد بکەم، سزای توێش بەد بێ
تۆ و من جیاوازین لە چییا، بڵێ؟
خیام:
ناکرده گناه در جهان کیست؟ بگو
آن‌کس که گنه نکرده چون زیست؟ بگو
من بد کنم و تو بد مکافات دهی!
پس فرق میان من و تو چیست؟ بگو