چلەی ماتەمە و کۆچی بەهرەیەک

سەبارەت بەوەی کە مامۆستا «محەممەد مستەفا کوردی»ی کۆچ کردوو زۆرتر چێژی لە شیعری عەرووزی و بابەتی قافیەی یەکگرتوو وەرئەگرت، منیش بە هەوای ئەو حەز و ئارەزووەی ئەوەوە، بۆ چلەی ماتەمەکەی، ئەم قەسیدەیەم، لەسەر ئەو تانوپۆیە چنی
از کتاب:
دیوانی کاکەی فەلاح
اثر:
کاکه‌ی فلاح (1928-1990)
 3 دقیقه  952 مشاهده
ئەی مامۆستا و ئەی هاوڕێی وشەی گیانی بە گیانی
گەرچی بەشێوە و دیمەن ونی بەرچاوەکانی
شەپۆلی دەنگی نزمت نادا لە پەردەی گوێمان
بێ تاسە، بێ هەناسە، لە شاری خامۆشانی
دوێنێ حافزاعلام ئەیفەرموو، ئێمەش باوەڕمان وابوو
زیندوو کە مرد بەردێکە یادگار و نیشانی:
«ئەمڕۆ کە لەبەر چاوم، لوتفێ بکە لەگەڵما
سبەی مردم بێ سوودە فرمێسکی پەشیمانی»
حاجی قادراعلامیش فەرمووی: «چی جێ بمێنێ ناوە»
ئەو ناوەش ناوی چاکە، بۆمان و بۆ نەمانی
تەمەن هەر چەن درێژ بێ، مردن ئەیپێچێتەوە
مرۆڤ چاک بێ، یان خراپ، چاو لێک ئەنێ ژیانی
دیارە پێوانەی ڕاستی مرۆڤی ڕاستەقینەش
خۆشەویستی و خەباتە بۆ گەل و نیشتمانی
خۆشەویستی و کنەی تۆش بۆ ئەم گەلی کوردەمان
بەرز و پیرۆز و دیارە، وەک چیای کوردستانی
بە کوردی پەتی نووسین، بەو هەموو هێز و پێزە
لە بەڵگە بەولاوەیە، نەخشێنەری پەخشانی
چیرۆک و سەرگروشتە و پەند و باوی خۆماڵی
بەرهەمی بەهرەی تۆ بوون بۆ گەنجینە و سامانی
ئەو بەهرەیەی کە سروشت بەو قەڵەمەی تۆی دابوو
سیحری ڕووتە و ئەباری بۆ سەر دڵدارەکانی
گوڵا و پرژێنی باخی عومری درێژی تۆ بوو
پرشنگی ژیناعلام و هیوااعلام و ڕۆژی نوێاعلام و سلێمانیاعلام
خۆ لە فەرهەنگی خاڵاعلامدا سەربازێکی ون بوو بووی
لەو پەرێزەشا خۆت خۆت کردە قۆچی قوربانی
جارجارەش بە ترسەوە لەگەڵ فریشتەی شیعرا
سەرەتا تکێتان ئەکرد، ئەشچوویتە جێ ژووانی
لە شیکردنەوەی شیعری بەرزی دێرینی کوردا
سەرچاوەی متمانە بووی بۆ تینووی باخ و کانی
جێ دەست و پەنجەت دیارە بەتابلۆی کتێبەوە
بۆ جگەر گۆشەکان و بۆ ئەدەب و زمانی
لە ئاقاری ڕەوشتی پیرۆزی تایبەتیشا
مرۆڤێ بووی نموونەی پاکی و ڕاستی و ڕەوانی
بێ فیز و بێ هەوا بووی، سادە و ساکار و بێ وەی
قسە نەستەق و خۆش دەست، سوار چاکی نوکتەزانی
ئایین پەروەری ڕاست و کوردێکی ساغ و سووتاو
دژی ئایین و ئۆیین، بێ کەڵکەڵەی شەیتانی
مامۆستا گیان! ئەگەرچی چلەی ماتەمی تۆیە،
پرسەی دوا کۆچ فرمێسکە و سۆزەو کسپەو گریانی
پرسەی گشتیش ئەگەر بوو، وەک هەیە، هیچ ناگرین
گریان چەکی داماوە، بۆ بێ دەستەوستانی
خەم ئەبێ ببێ بە گڕ، فرمێسکیش بە بڵێسە
چرا ئەگەر نەسووتێ، شەوە و تاریکستانی
تۆش لە شەوی تاریکا، وەک مۆم، کز کز ئەسووتای
ڕووناکیت پێ ئەبەخشین، ڕووبەڕوو، یان پەنهانی
داخەکەم، بەروبوومی تیشکەکەت هەرمەڵۆ بوو
زاخاوی چاوتی نەدا، نەشارا و نەخەرمانی
چاو لێک نێ، دڵنیا بە، نەوەی ئەمەکداری کورد
کوردیاعلام فەرامۆش ناکا، ئەرکێکە و لەسەر شانی
تا ئەم کوردە بمێنێ، یادی کوردیاعلامش ئەمێنێ
بێ خەم بنوو لە خاکا، تۆ شەکەتی وچانی