بۆ مێژوو
پێشکەشە بە گیانی سمایل خانی سمکۆ
از کتاب:
دیوانی کاکەی فەلاح
اثر:
کاکهی فلاح (1928-1990)
1 دقیقه
584 مشاهده
سمکۆش، وەک شێخی نەمر
هەڵۆیەک، بوو، بەرزەفڕ
لەسەر لوتکەی چیاوە
هەر بە هەوری ئەدا دڕ
***
لە شەققەی باڵی خولیای
ئەدا، بۆ ئاسۆی هیوا
بەسەر هەزاران هەزار
دوند و تەپۆلکە و شیوا
***
لە شەوی کوردستانا
سمکۆ بڵێسە و گڕ بوو
بۆ خۆری سەر فرازی
خوێنی مەشخەڵ هەڵگربوو
***
زۆر بن دار و بن بەردی
ئەم خاکی کوردستانە
بۆ هاژەی پەر و باڵی
هەڵۆمان، داستانە
***
ئەو ئارەق و خەباتە
جێی شانازی مێژووە
بۆ سەر بەرزیی وڵاتە
هەڵمەتە و نەمر بووە
***
تاڕاوکەری تامەزرۆ
بەخوێنی گەشی هەڵۆ
ئەم کوردەی کرد ڕەنجەڕۆ
بەکسپەی مەرگی سمکۆ
***
ئەو چیا سەربەرزانە
بۆ هەڵۆ هەر هێلانەن
بۆ ئەو بەچکە شێرانە
هەر بێشەن و هەرلانەن