بە بۆنەی کەشکۆڵە بەنرخەکەتەوە

بۆ بەڕێز: کاک سعید شێخ علی شادمان
از کتاب:
دیوانی کاکەی فەلاح
اثر:
کاکه‌ی فلاح (1928-1990)
 1 دقیقه  684 مشاهده
برا! پیرۆز بێ ڕەنجی پیرۆزت
لەگەڵ هەستەکەی بەرز و دڵسۆزت
ئەم کەشکۆڵەی تۆ گەنجینەی بیرە
بەرهەمی مێشکی پیاوانی ژیرە
دیوانی شیعری وێژەوانانە
هی ئەو دەستەیەی لەسەر چاوانە
ئەوانەی ئەژین لە ناو هەناوا
لە گۆشەی دڵ و گلێنەی چاوا
ئەوانەی کە وا هەر بە ناو مردوون
هەتاکوو دنیا دنیایە زیندوون
ئەوەش دەربەستی ئەو پیاوانەیە
دیارە کردەوەی هەر پیاوانەیە
ئەوەی شوێنکەوتەی ئەو گیانانەیە
دیارە هەر لەگەڵ ئەو کاروانەیە